زاواكه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ستی له كار كێشایه‌وه
وه‌زیری دارایی و گه‌نجینه‌ی توركیا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری دارایی و گه‌نجینه‌ی توركیا، "به‌رائه‌ت ئالبیراق"، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
"ئالبیراق" له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامه‌وه نووسیویه‌تی: به هۆی ره‌وشی ته‌ندرووستیمه‌وه ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه بۆ خزمه‌تی خێزانه‌كه‌م، كه ساڵانێكی درێژه فه‌رامۆشم كردبوون.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی و گه‌نجینه‌ی توركیا، كه هاوكات زاوای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیایه، له كاتێكدایه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه لیره‌ی توركی %30ی به‌های خۆی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، بڕیاری له‌كارلابردنی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی توركیا، "موراد ئویساڵ"ی ده‌ركرد و "ناجی ئاغبال"ی له جێگه‌ی دامه‌زراند.