فازڵ میرانی: سەرۆکی یەکێتی زانیاری نییە و مێژوو و جوگرافیا نازانێت

شەممە، 8ـی تشرینی دووەمی 2025، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردستان24ـدا، گوتی: کاتێک سەرۆکی یەکێتی قسە دەکات عەقڵی لە سەری نییە، هەروەها بافڵ تاڵەبانی پێویستی بە چارەسەرە و پێویستە کۆنترۆڵیش بکرێت.

باسی لەوەش کرد، پێم سەیرە لەنێو یەکێتی کەسێک نییە کە ئامۆژگاری بافڵ تاڵەبانی بکات و بڵێت ئەو لێدوانانەت باش نییە و زیانمان پێ دەگەیەنێت! بەڕاستی لێدوانەکەی مایەی گاڵتەجارییە و تەنیا منداڵان پێی پێدەکەنن.

فازڵ میرانی، ئاماژەی بەوەش کرد، وەک پارتی بە قسەکانی سەرۆکی یەکێتی قەڵس نابن، چونکە ئەوەی ئەو دەیڵێت ئێمە وا نین، مێژووی ئێمە دیارە و مێژووی ئەوانیش دیارە.

دەشڵێت: سەرۆکی یەکێتی زانیاری نییە و مێژوو و جوگرافیا نازانێت.