مەسرور بارزانی: پێویستە هەڵبژاردنی عێراق دوور لە پێشێلکاری بەڕێوەبچێت
ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی ( یوونامی UNAMI) کرد.
لە کۆبوونەوەدا، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا .
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیانەی دوور لە پێشێلکاریی. هەروەها خوازیاربوون ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهێنێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و ژیانی گشت هاووڵاتییانی عێراق.

