نێچیرڤان بارزانی دەنگی دا

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هەردوو کورەکەی ئیدریس و چیاڤان لەبنکەی ڕۆتانا دەنگی دا.

لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بە گوێرەی ئامار و تۆمارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق زیاتر لە 20 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، کە زیاتر لە دوو ملیۆن و 800 هەزار دەنگدەر لە هەرێمی کوردستانن.

ناوەندەکانی دەنگدا لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانییەوە کراونەتەوە و بڕیارەی پرۆسەی دەنگدان تاوەکوو 6:00ـی ئێوارە بەردەوام بێت. سەرجەم بنکەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پارێزگاری دەکرێن، هاوکات لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە چاودێری بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دەکرێت.

 

 
 
 
 
 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment