بایدن باس لە ڤاکسینەکەی ئەمەریکا دەکات
ئەمەریکا لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا زۆر نزیکە
K24- هەولێڕ:
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، جۆ بایدن، دەستخۆشی لە کۆمپانیای پیفیزەر دەکات بەهۆی پێشکەوتنیان لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، بەڵام داوا لە ئەمەریکییەکان دەکات ماسک بپۆشن، چونکە رەنگە ئەو ڤاکسینە تا چەند مانگێک بەردەست نابێت بۆ هەمووان.
کۆمپانیا ئەمەریکییەکە بڵاویکردووەتەوە، ڤاکسینەکەیان 90% سەرکەوتووبووە و جەنگی کۆرۆنا دەکات، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا.
حکومەتی ئەمەریکا بڕی یەک ملیار و 900 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە تاوەکو 500 ملیۆن لەو ڤاکسینە بەسەر هاووڵاتیانی ئەمەریکا دابەش بکرێت.
بایدن لە بارەی ڤاکسینەکە دەڵێت، هەواڵێکی زۆر خۆشە، بەڵام هێشتا چەند مانگێکمان ماوە تاوەکو بگەینە ئەنجامی کۆتایی و ڤاکسینەکە بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکەین، بۆیە دەبێت هاووڵاتیان لە ئێستادا پشت بە زانست ببەستن و رەچاوی رێنماییەکان بکەن.
دەشڵێت، باشترین شت لە ئێستادا بیکەین، پۆشینی ماسکە.