وەزیری نوێی دارایی تورکیا دەستنیشانکرا
زاواکەی ئەردۆغان دەستی لەکارکێشایەوە
K24- هەولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، دوای ئەوەی بێرات ئالبایراکی زاوای دەستی لەکارکێشایەوە، کەسێکی نوێی وەکو وەزیری دارایی دەستنیشانکرد.
لوتفی ئیلڤان، سەرۆکی لیژنەی بودجە و پلاندانانی پەرلەمانی تورکیا، وەکو وەزیری دارایی تورکیا لە لایەن ئەردۆغانەوە هەڵبژێردرا.
لوتفی تەمەنی 58 ساڵە و سەر بە پارتیەکەی ئەردۆغانە و پێشتر چەند پۆستێکی گەورەی هەبووە.
بەهۆی دابەزینی بەهای لیرە، لە تورکیا ناڕەزایی دەستیپێکردووە، ئەمەش وایکرد، سەرۆکی تورکیا، وەزیری دارایی بگۆڕێت.
لەگەڵ هەڵبژاردنی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمەریکا، بەهای لیرەی تورکی زیاتر دابەزی ئەمەش بەهۆی ئەو لێدوانانەی بایدن کە پێشتر لەسەر ئەردۆغان دابووی.
AFP