ئەرمینیا: رێککەوتنێکی ئازاربەخشمان واژۆ کرد
لەبارەی جەنگی کاراباخ
K24- هەولێر:
سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند، بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ناوچەی کاراباخ، رێککەوتنێکی ئازاربەخشمان واژۆ کرد.
نیکۆل پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند، رێککەوتنێکی ئازەرباخشیان لەگەڵ ئازەربایجان و رووسیا واژۆ کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی کاراباخ.
راشیگەیاند، بۆ خودی خۆم و بۆ خەڵەکەکەمان ئەم رێککەوتنی زۆر ئازاربەخشە، بەڵام واژۆ کراوە و لە سبەینێەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
ماوەی شەش هەفتەیە، لەسەر ناوچەی کاراباخ، کە دەکەوێتەوە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، جەنگ و کوشتار بەردەوامە و دەیان هاووڵاتی مەدەنی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، هەردوولا ئەو ناوچەیە بە موڵکی خۆیانن دەزانن.
Reuters