پوتن ئاگربەستی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجانی راگەیاند

جەنگ دەوەستێت

K24- هەولێر:

ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر ئاگربەست رێککەوتوون و چیدیکە جەنگ لە کاراباخ روونادات.

پوتن دەڵێت، نیکۆل پاشینیانی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا و ئیلهام ئەلیێڤی سەرۆکی ئازەربایجان، لەسەر رێککەوتنی ئاگربەستی تەواوەتی رێککەوتوون و جەنگ لە ناوچەی کاراباخ دەوەستێت.

پێشتر، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاندبوو، بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ناوچەی کاراباخ، رێککەوتنێکی ئازاربەخشمان واژۆ کرد.

نیکۆل پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ئەوەشی راگەیاندبوو، رێککەوتنێکی ئازەرباخشیان لەگەڵ ئازەربایجان و رووسیا واژۆ کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی کاراباخ کە بە دڵی خەڵکی ئەرمینیا نییە.

AFP