472 کەس لە فەرەنسا بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
بەردەوام لە زیادبووندایە
K24- هەولێر:
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ژمارەی مردن بە کۆرۆنا لە فەرەنسا بۆ 472 حاڵەت بەرزبووەتەوە.
لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 22 هەزار و 180 کەس لە فەرەنسا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و تاوەکو ئێستا یەک ملیۆن و 829 هەزار و 659 حاڵەت تۆمار کراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە چەندین رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا گیراوەتەبەر، بەڵام حاڵەتەکان هەر لە زیادبووندان.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا، ئەمساڵ جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵ بەڕێوەناچن.