پسپۆرێکی لە ڕێگەی کوردستان24ـەوە هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەی دەرمانی شەکرە ڕادەگەیەنێت

پسپۆرێکی بواری نەخۆشی شەکرە لە ڕێگەی کوردستان24ـەوە هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەی دەرمان تایبەت بەو نەخۆشییە ڕادەگەیەنێت، کە مەبەست لێی هاوکاریکردنی ئەو ناخۆشانەیە کە کەمدەرامەتن و توانای کڕینی ئەو دەرمانەیان نییە، هاوکات بۆ کۆکردنەوەی ئەو دەرمانانەن کە بەدەستگەیشتنیان ئەستەمە.

هەینی 14ـی تشرینی دووەمی 2025، بڵند بەیار، پسپۆر لە نەخۆشی شەکرە بە کوردستان24ی گوت: لە ڕێگەی کەناڵەکەتانەوە هاشتاگی یەک ملیۆن پاکەت دەرمان بۆ کۆکردنەوەی هاریکاری پێویست بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە ڕادەگەیەنم.

دەشڵێت: هەندێک نەخۆشی شەکرە هەیە پێویستی بە دەرمان و چارەسەری تایبەت هەیە کە بە دەست گەیشتنیان ئەستەمە، بۆیە داوا دەکەم هەر کەسێک و لایەنێک لە لای خۆیەوە بتوانێت لە ڕێگەی ڕێکخراوەکەمان بە ناوی کوردستان دایابیتیک ئەسۆییەیشن لە دهۆک و زاخۆ بەشێک لەو دەرمانانە دابین بکەن، ئەمەش لە پێناو هاوکاری کردنی ئەو نەخۆشانەی کەم دەرامەتن.

بڵند بەیار، ئاماژەشی بەوەش کرد، لە ڕێگەی وێباسایەتێکەوە ئەو یەک ملیۆن دەرمانە دەبەخشنە ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان پێیە و توانای کڕینی ئەو دەرمانانەیان نییە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە سەرانسەری جیهان 800 ملیۆن کەس تووشی نەخۆشی شەکرە بوونە، پێشبینیش دەکرێت لە 25 ساڵی داهاتوو ببێتە یەک ملیار کەس، هاوکات لە هەرێمی کوردستان زیاتر 133 هەزار کەس ئەو نەخۆشییەیان هەیە، بە شێوەیەک لە هەولێر نزیکەی 60 هەزار، لە سلێمانی نزیکەی 40 هەزار و لە دهۆک نزیکەی 35 هەزار کەس تووشی نەخۆشییەکە بوونە.

هاوکات دکتۆر بڵند چەند ڕێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە دەداتە گەنجان و دەڵێت: پێویستە زوو بخەویت، خۆ بە دوور گرتن لە خواردنەوەی گازی و ئێنێرجییەکان، وازهێنان لە جگەرە و ڤەیپ و نێرگلە کێشان؛ هاوکات دەبێت دایک شیری خۆی بە منداڵەکانی بدات، نەوەک شیر لە قوتووەکان، ئەنجامدانی وەرزش، دوانەخستنی نەکردنی ژەمەکان و خواردنی خۆراک بە بڕی پێویست، لەگەڵ وەرگرتنی ڕێنماییەکانی دکتۆر.

 
Fly Erbil Advertisment