سوپای پاسداران بزوێنەرێکی نوێ بۆ درۆنەکانی تاقی دەکاتەوە

بەگوێرەی سەرچاوە هەوڵە ناوخۆییەکانی ئێران، هێزی ئاسمانی سوپاسی پاسدارن، لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی بزوێنەرێکی نوێ دەیەوێت پەرە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جۆری (شاهید 161) بدات.کە لە پێشانگەی تایبەتی تاران لە ڕۆژانی ڕابردوودا نمایش کراوە،

ڕۆژی سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025، سەرچاوە هەوڵە ناوخۆییەکانی ئێران، بڵاوی کردووەتەوە، لە هەنگاوێکی نوێدا هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، بزوێنەرێکی نوێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆ تاقیکردنەوە ئامادە کردووە، ئەم هەنگاوەش بۆ زیاتر پاراستن و بەهێزکردنی ئاسمانی ئێران دادەنرێت، بە تایبەت لە دوای شەڕی 12 ڕۆژەی نێوانیان لەگەڵ ئیسرائیل.

پێگەی ئارمی ڕیکۆنیشنی تایبەت بە هەواڵی سەربازی، ڕایگەیاندووە، تاقیکردنەوەی ئەم جۆرە بزوێنەرە لە لایەن ئێرانەوە، نیشانەیەکی ئاشکرایە بۆ بەرەوپێشچوونی ئێران لە بواری سەربازی، بە تایبەت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.

ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم تاقیکردنەوەیە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێران لە سیستەمی خۆپارێزی وڵاتەکە، هەروەها گرنگی لە بواری هێرشبردن بە تایبەتی کاتێک لەگەڵ مووشەکی بالیستی لە 12 ڕۆژی شەڕی نێوانیاندا ڕەوانەی ئیسرائیل دەکران.

پێگەکە باسی لەوەش کردووە، سەرەڕای ئەوەی سزای نوێ بە سەر ئێراندا سەپێندراوە، بەڵام ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ چاودێرانی نێودەوڵەتی و هەرێمی لە ناوچەکە، بۆ ئەوەی ئاگاداری پەرەسەندنەکانی ئێران بن لە بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سەربازی.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جۆری (شاهید 161)

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بچووکە، بیرۆکەکەی لە درۆنێکی ئەمەریکا (ئاڕ کیو 170 سێنتیناڵ ) وەرگیراوە، کە لە ساڵی 2011 لە لایەن ئێرانەوە دەستی بە سەرداگیراوە.

درێژیەکەی 1.9 مەترە، پانی باڵەکانی 5.1 مەترە، بە بزوێنەرێکی بچووکی " جێت " کار دەکات، لە توانایدایە لە ماوەی کاتژمێرێکدا 300 بۆ 350 کیلۆمەتر ببڕێت.

کێشی 170 کیلۆگرامە، دەتوانێت دوو بۆمبی ئاراستەکراو هەڵبگرێت، یاخود بۆ مەبەستی چاودێری کردن بەکاربهێنرێت.

بەهۆی تایبەتمەندییەکانی ئەم فڕۆکەیە وەکوو چەکێکی کاریگەر دەبینرێت بۆ لێدان لە ئامانجی دیاریکراو، بە تایبەت کاتێک بۆمبی پێوە لکێنرابێت، هاوکات وەکوو چاودێرێکی گرنگ و کاریگەر دەتوانرێت بەکار بهێنرێت.

 
Fly Erbil Advertisment