ئێران.. بوومەلەرزەیەک شاری شیرازی هەژاند
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.4 ڕیختەر، شاری 'شیراز'ی لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران هەژاند.
یەکشەممە، 16ـی تشرینی دووەم 2025، ئاژانسی هەواڵی 'ئیرنا' پاڵپشت بە ڕاگەیەنراوی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی زانکۆی تاران، بڵاوی کردەوە "کاتژمێر 5:51 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە کاتی ئێران، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.4 ڕیختەر شاری شیرازی هەژاندووە."
ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری 15 کیلۆمەتر لە ناوەڕاستی شیرازەوە دوور بووە و زۆرینەی دانیشووانی شارەکە هەستیان پێ کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ئەگەری زیانی گیانی و ماددی بوومەلەرزەکە ڕانەگەیەنراوە.
