باڵێکی داعش 50 کەس لە یاریگایەک لە مۆزمبیق سەردەبڕن

ژنەکانیشیان بۆ خۆیان بردووە

K24- هەولێر:

چەند میلیشیایەک 50 کەس لە یاریگایەک لە مۆزەبیق سەردەبڕن.

چەند میلیشیایەک، کە سەر بە داعشن، چەند گوندێک ئاگر دەدەن و دانیشتووانەکەی لە یاریگایەک کۆ دەکەنەوە، ئەوانەی پیاون سەریان دەبڕن.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئاڕ تی رووسی، میلیشیاکان ژنەکانیان بۆ خۆیان بردووە و دروشمی ئاینی ئیسلامیان گوتووەتەوە.

چالاکی ئەم باڵەی داعش لە دوای ئەوە دێت، دەستیان بەسەر چەند ناوچەیەکی باکووری مۆزەمبیقدا گرتووە کە ئەو ناوچانەش بە نەوت دەوڵەمەندن.

لە رێگای پارەی ئەو نەوتەوە، میلیشیاکان گەنجی بێ کار و هەژار لە دەوری خۆیان کۆدەنەوە و کوشتن و دزیان پێدەکەن.

لە مانگی چواری ئەمساڵ، هەمان گروپی میلیشیا، 50 کەسیان سەربڕی بەهۆی ئەوەی رەتیانکردبووەوە بچنە ریزەکانیان، هەر بەهۆی چالاکییەکانی ئەو گروپە، 400 هەزار کەس ئاوارە بوون، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە، لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گرنگی زۆری پێنادرێت.