لە ئەڵمانیا گروپێکی کوشتنی موسوڵمانان ئاشکرا دەبێت

هەموویان ئەڵمانین

K24- هەولێر:

پۆلیسی ئەڵمانیا، گروپێک ئاشکرا دەکات کە نیازیان هەبووە هێرشبکەنە سەر مزگەوتەکان و زۆرترین موسوڵمان بکوژن.

پۆلیسی شاری شتوتگارد بڵاویکردەوە، هەموو تۆمەتبارەکان ئەڵمانین و تەمەنیان لە نێوان 31 بۆ 61 ساڵدایە، ژمارەیان 12 کەسە و کەسێکیان لێ دەستگیر کراوە.

یەکێکی دیکەشیان لە کاتی دەستگیرکردنی، خۆی کوشتووە.

ئەو گروپە ناوی خۆیان ناوە سۆشیالیستە نەتەوەییەکان، پێشتر بە کوشتنی چەند تورکێکی موسوڵمان تۆمەتبارکراون. ساڵی پاریش، گروپێکی هاوشێوە، دوو کەسی لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا بەهۆکاری نەتەوەیی و ئاینی کوشت.

ئەم جۆرە کەسە راستڕەوە تووندڕەوانە، لە ئەڵمانیا مایەی نیگەرانی و مەترسیین چونکە ئەوان بوون پشتگیریی هیتلەریان کرد کە ئەنجام شەش ملیۆن جوو کوژران و دەیان جەنگاوی خوێناویی ئەوروپای گرتەوە.

Reuters