عومان ڤیزای لەسەر عێراق هەڵگرت
سووڵتان هەیسەم بن تاریق، سوڵتانی عومان، بڕیارێکی سووڵتانی دەرکرد بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی لێخۆشبوونی هاوبەش لە ڤیزا بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی، تایبەت و خزمەتگوزاری لەنێوان سەڵتەنەتی عوممان و کۆماری عێراق.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عومان (ON) بڕیارە سووڵتانییەکە ژمارە (100/2025) لە دوای تاوتوێکردنی سیستەمی بنەڕەتی دەوڵەت و ڕێککەوتننامەی نێوان حکوومەتی سەڵتەنەتی عومان و حکوومەتی کۆماری عێراق سەبارەت بە لێخۆشبوونی هاوبەش لە ڤیزا بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاری دەرچووە، کە لە شاری سەلالە لە 3ـی ئەیلوولی 2025 واژۆ کراوە.
لە بڕیارەکەدا هاتووە: "بە پشتبەستن بەوەی کە بەرژەوەندی گشتیی دەیخوازێت، بڕیارمانداوە بەمەی خوارەوە: بڕگەی یەکەم: پەسەندکردنی ڕێککەوتننامە ئاماژەپێکراوەکە، بەپێی ئەو فۆرمولەیەی کە هاوپێچە. بڕگەی دووەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاودەکرێتەوە و لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت."
ئەم بڕیارە نوێیە ئاسانکاری زیاتر بۆ گەشتیی نێوان هەردوو وڵات دەکات و پەیوەندییە دیپلۆماسی و خزمەتگوزارییەکانی نێوانیان بەهێزتر دەکات.
