ئەڵمانیا 26 ملیار دۆلار بۆ قەرەبووی زیانەکانی کۆرۆنا تەرخان دەکات

"نیازمان هەیە 300 ملیار دۆلار قەرز بکەین"

K24- هەولێر:

ئەڵمانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و هاوکاریکردنی کۆمپانیا و ئەو هاووڵاتیانەی کاری خۆیان هەیە، بڕی 26 ملیار دۆلار تەرخان دەکات.

تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو، ئەڵمانیا ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەو کەسانە خەرج دەکات، کۆرۆنا زیانی پێگەیاندوون.

هەروەها ئەو کۆمپانیانەی بەبێ داهات، کرێی زۆریان داوە بە شوێنەکانیان، قەرەبوو دەکرێنەوە.

ئۆلاف سکۆلز، وەزیری دارایی ئەڵمانیا رایگەیاند، هەموو رێگایەک دەگرینەبەر تاوەکو کاریگەری کۆرۆنا لەسەر ئابوورییەکەمان کەم بکەینەوە.

راشیگەیاند، ئەڵمانیا نیازی هەیە 300 ملیار دۆلار قەرز بکات، بەو پارەیەش زیانەکان پڕدەکاتەوە.

بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ و رێکارەکانی کۆرۆنا، زیانی زۆر بە چەندین بازرگانی لە ئەڵمانیا کەوتووە، حکومەتیش دەیەوێت، زیانەکان کەم بکاتەوە.

Reuters