ئەیاد عەلاوی: پەرلەمان تا ئەم ساتە لە داڕشتنی یاسایەك بۆ دابەشكردنی سامانی دارایی شكستی خواردووه
"دواخستنی رەواییكردنی ياسا ههڵپهسێردراوهكان، واتای بەردەوامبوونی كێشەكان و قەرانەكان دەدات و رەوشەكان ئاڵۆزتر دەكات"
.jpg)
K24 – ھەولێر:
سەرۆكی ئیتلافی نیشتیمانی، ئەیاد عەلاوی، ئەمڕۆ دووشەممە، جەختیكردەوە لەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران تا ئەم ساتە شكستیخواردووە لە دارشتنی یاسایەك بۆ دابەشكردنی سامانی دارایی.
عەلاوی لە تویتێكدا، لە پێگەی خۆی لە تویتەر نووسیویهتی: ئەنجوومەنی نوێنەران بەردەوامە لە رۆیشتن لە سەر رێگای كێشە ھەنووكەیەكان، نەك لەسەر رێگای نەخشەكردنی ستراتیجییەكان و ئاوەدانكردنی ئایندەی عێراق. تا ئەم ساتە شكەستیخواردووە لە داڕشتنی یاسای دابەشكردنی سامەنە داراییەكان، تەنانەت لە یاسای نەوت و غازیش".
گوتیشی: "دواخستنی رەواییكردنی یاسا ههڵپهسێردراوهكان، واتای بەردەوامبوونی كێشەكان و قەیرانەكان دەدات و رەوشەكان ئاڵۆزتر دەكات".