لە کوردستان پەخشی کەناڵەکانی "بین سپۆرت" ڕادەگیرێت
بەمەبەستی ڕاگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێم بڕیارێک دەردەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2025، لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن لە ڕێککەوتی 17ـی تشرینی دووەمی 2025، بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە بە ڕاگرتنی پەخشی کەناڵەکانی ( بین سپۆرت ) کە لە ڕێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بەنا یاسایی بەشێوازی( IPTV ) پەخش دەکرێن ،
بەمەش بۆ ڕێگرتن لەو سەرپێچیە نا یاساییە و پارێزگاری کردن لە مافی پەخش و بڵاوکرنەوە ، وەزارەتمان ڕێگری دەکات وە پێویستە لەماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ڕایانبگرن .
هەر کەناڵێک بیەوێت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی ( BEIN SPORTS ) بکات پێویستە لەڕێگای بریکاری فەرمی ئەو دەزگایە بێت لە بەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و یاسایی بەگوێرەی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
