بلاك فڕایدەی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە

لە بلاك فڕایدەی لەو ڕۆژەدا دوکان و بازاڕەکان داشکاندنی بەرچاو ڕادەگەیێنن، زۆربەی کاڵاکان کەم تا زۆر داشکاندنیان بۆ دەکرێ لە ھەموو كاڵاکانی وەک (جل و بەرگ، خواردەمەنییەكان، جوانکاری و تەكنەلۆژیا).

داشكاندنەكانی كۆتایی ساڵ یاخود بلاك فرایدەی هاوشێوەی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردوو، لانە لە یانەیەکی تایبەت بە یاری منداڵان كاردەكات، هاوشێوەی مۆڵ و بازاڕەکان لە  بلاك فرایدەی داشکاندیان لەسەر یارییەكانیان بە ڕێژەی لە %50 بۆ باخچەی منداڵان و قوتابیان كردووە.

لانە حوسێن، سەرپەرشتیاری یاریگەی منداڵان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، داشکاندنێکی باش دەکەین، کە بەڕاستی بۆ هەم دایەنگە ئەهلییەکان، هەم حکومییەکان، هەم باخچە و ڕەوزەکان شتێکی زۆر زۆر باشە، کە هەموو کەسێک دەتوانێت بێت منداڵەکەی بێنێت لێرە یاری بکات، ئەویش هەموو ساڵێک لە %50 داشکاندن دەکەین. بۆ نموونە ئەگەر ژمارەیەکی زۆر منداڵ بێنن، 100 منداڵ بێنن، هەر منداڵێک 500 دیناری بۆ هەژمار دەکرێت و 50 هەزاری لێ وەردەگیرێت.

لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم، فرۆشیاران بەتایبەت مۆڵەكان و ئەو شوێنانەی تایبەتن بە كاڵا و پێداویستی ڕۆژانە و جل و بەرگ دەست بە داشكاندنەكانیان دەكەن بەڕێژەی جیاواز، ‌ زۆرێك لە هاووڵاتیانیش زۆرینەی پێداویستیەكان لە كۆتایی مانگەكانی ساڵدا دەكڕن.

پێشەوا تەها، فرۆشیار گوتی: هەر کەسە و لێرە ناوێکی لێ دەنێت، بۆ نموونە "گۆڵد فرایدەی"مان هەیە، "فری فرایدەی"مان هەیە، "وایت فرایدەی"مان هەیە، نازانم، هەر یەکەو بە جۆرێک ناوەکە دەگۆڕن بە هۆکارێک لە هۆکارەکان کە دەڵێن ناوەکە جوان نییە وەک "بلاک فرایدەی"، ئاماژەی بەوەشکرد، جاری وا هەیە مانگێک پێش ئەوە پێمان دەڵێن کەی بلاک فرایدەی دەکەن؟ بۆ نموونە کەی داشکاندنەکان یاخود دەستپێدەکات ئەگەر بەو ناوە بڵێین. دەتوانم بڵێم خەڵکێکی زۆر زۆر تەموحی تێدایە و ئاگادارییەتی.

بلاك فرایدەی بۆ یەكەمجار لە ئەمەریكا جێ‌ بەجێ‌ كراوە، دەكەوێتە كۆتا هەینی مانگی تشرینی دووەم، كۆمپانیا و بازاڕەكان داشكاندن لەسەر كاڵاکانیان دەكەن وەک (جل و بەرگ، خواردەمەنییەكان، جوانکاری و تەكنەلۆژیا).

 

 
Fly Erbil Advertisment