یەکەم ویلایەتی ئەمەریکا هاوڕەگەزخوازیی دەکاتە یاسا

دەستوور دەگۆڕێت

K24- هەولێر:

نێڤادا دەبێتە یەکەم ویلایەتی ئەمەریکا کە رێگا بە هاوسەرگیریی هاوڕەگەزخوازان دەدات و قەدەغەی هاوسەرگیرییان هەڵدەگرێت.

ئەم بڕیارە لە دوای ئەوە هات، جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا توانی لەو ویلایەتە سەرکەوتووبێت.

نوێنەرانی ویلایەتەکە بە رێژەی 62% توانیان سەرکەوتن بۆ بە یاساییکردنی هاوڕەگەزخوانیی بەدەستبهێنن، بەمەش ئەو ویلایەتە دەبێتە یەکەم ویلایەت دەستووری ناوخۆی خۆ بگۆڕێت لەبارەی مافەکانی هاوڕەگەزخوازان.

دیموکراتەکانی ئەمەریکا، پێچەوانەی کۆمارییەکان، زیاتر ئازادی دەدەنە هاوڕەگەزخوازان و پشتگیرییان دەکەن.

پێشتریش باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، پشتیوانی تایبەتی لەو کەمینەیەی ئەمەریکا دەکرد.

AFP