ئەمەریکا داوا لە ئەوروپا دەکات دژی تورکیا یەکبگرن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هێرش دەکاتە سەر سیاسەتی ئەنقەرە
K24- هەولێر:
مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، دەبێت ئەمەریکا و ئەوروپا پێکەوە کاری هاوبەشی زیاتر بکەن بۆ رێگریگرتن لە کارەکانی تورکیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پۆمپێیۆ لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کاراباخ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند، من و سەرۆکی فەرەنسا هاوڕاین لەسەر ئەوەی، جووڵەکانی تورکیا زۆر تووندڕەوانەبوون.
راشیگەیاند، تورکیا پشتگیریی لە ئازەربایجان کردووە بۆ ئەوەی لە رووبەڕبوونەوەی ئەرمینیا لە جەنگی کاراباخ سەرکەوتووبێت.
هەروەها جووڵەکانی تورکیای لە لیبیا و دەریای ناوەڕاست ئیدانە کرد و بە تووندی رەتیکردنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار، بەهۆی سیاستەکانی ئەنقەرە زۆر دابەزیووە; بەجۆرێک کاری کردووەتەوە سەر ئابووری تورکیا و لەماوەکانی پێشووش، وەزیری دارایی دەستی لەکارکێشایەوە.
Reuters.