ئوسترالیا سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە

پێنی وۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا. وێنە: دەیلی ئوسترالیا
پێنی وۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا. وێنە: دەیلی ئوسترالیا

پێنی وۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا بە میدیاکانی ڕاگەیاند، وڵاتەکەی سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە.

پێنجشەممە، 27ـی تشرینی دووەم 2025، پێنی وۆنگ ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا بە میدیاکانی ڕاگەیاند "ئوسترالیا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خستووەتە لیستی ئەو وڵاتانەی پشتگیریی تیرۆر دەکەن، پاش ئەوەی لێکۆڵینەوە هەواڵگرییەکان دەریانخست کە سوپای پاسداران پلانی بۆ هێرشکردنە سەر جووەکان لە ئوسترالیا دارشتووە."

ئوسترالیا، ماوەی حەوت ڕۆژی بۆ باڵیۆزی ئێران دیاریی کردووە تا وڵاتەکە بەجێ بهێڵێت. پاش جەنگی جیهانیی دووەم، ئەمەش یەکەم ڕووداوی دەرکردنی باڵیۆزە لە ئوسترالیا.

مانگی ئابی ڕابردوو، حکوومەتی ئوسترالیا باڵیۆزی ئێران، ئەحمەد سادقی، لە وڵاتەکەی دەرکرد و هەنگاوی ناوە بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی. 

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە دەزگای هەواڵگریی ئوسترالیا پەیوەندی لەنێوان تاران و هێرشە ئاگرتێبەردانەکانی سەر پەرستگایەکی جووەکان لە مێلبۆرن و چێشتخانەیەک لە سیدنی دۆزییەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment