فەرەنسا بووە یەکەم وڵاتی ئەوروپا دوو ملیۆن حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار بکات

لە جیهان پلەی چوارەمی هەیە

K24- هەولێر:

فەرەنسا بووە یەکەم وڵاتی ئەوروپا، زیاد لە دوو ملیۆن حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو، فەرەنسا چەندین رێکاری نوێی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا گرتەبەر.

ئێستا فەرەنسا لە دوای ئەمەریکا، هیندستان و بەرازیل، زۆرترین حاڵەتی کۆرۆنای هەیە.

لەو ژمارەیەش، 45 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە؛ لە رێژەی گیان لەدەستدانیش، فەرەنسا پلەی حەوتەمی لە جیهان گرتووە.

لە هەموو ئەوروپا، 14 ملیۆن و 500 هەزار حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراون، ئەمەش %26 رێژەی تووشبوونە لە هەموو جیهان.

ئۆلیڤەر ڤێران، وەزیری تەندروستی فەرەنسا لەو بارەوە رایگەیاند، ئەمە وامان لێدەکات پاشگەزنەبینەوە لە راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ.

Reuters