ئەمەریکا لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا نزیک دەبێتەوە

دواین زانیاری لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا

K24- هەولێر:

کۆمپانیای فایزەر بڵاویکردەوە، پەسەندکردنی ڤاکسینەکەیان لە لایەن حکومەتی ئەمەریکاوە زۆر نزیکە.

پێشتر ئەو کۆمپانیایە رایگەیاندبوو، ڤاکسینەکەیان بە رێژەی 90% کاریگەری هەیە.

رۆبێرت بۆرولا، سەرۆکی کۆمپانیاکە رایگەیاند، زۆر نزیکن لەسەر ئەوەی رەزامەندی بەپەلە وەربگرین، هەرکات وەرمانگرت، بە فەرمی بڵاویدەکەینەوە.

لای خۆیەوە و بەهەمان شێوە، کۆمپانیای مۆدێرنا بڵاویکردەوە، ڤاکسینەکەیان بە رێژەی 95% سەرکەوتووبووە، ئەمەش هیوای کۆتایی هێنان بە کۆرۆنای بۆ جیهان گەڕاندەوە.