کۆمپانیای فایزەر ملیۆنەها ڤاکسینی کۆرۆنا دەداتە بەرازیل

لە پەسەندکردن نزیکە

K24- هەولێر:

کۆمپانیای فایزەری ئەمەریکی کە کاریگەری ڤاکسینەکەی دژی کۆرۆنا 95%ـە، بڕیاریداوە ملیۆنەها ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بداتە بەرازیل.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیاکە، لەگەڵ بەرازیل و چەند وڵاتێکی ئەمەریکای لاتینی رێککەوتوون تاوەکو لە سەرەتای ساڵی داهاتوو ملیۆنەها ڤاکسینیان پێبدات.

لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی بەرازیل رایگەیاند، هەرکاتێک حکومەتی ئەمەریکا ڤاکسینەکە پەسەند بکات، دەست بە کڕینی دەکەین.

بڕیارە بەم نزیکانە حکومەتی ئەمەریکا، رازمەندی بەپەلە لەسەر ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر دەببڕیت کە بووەتە جێگای هیوای تەواوی جیهان.

لە بەرازیل نزیکەی شەش ملیۆن حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراوە و 168 هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

Reuters