مردن بە کۆرۆنا لە ئەمەریکا 250 هەزار کەسی تێپەڕاند

ئاماری نوێی مردن لە ئەمەریکا

K24- هەولێر:

زانکۆی جۆنس هۆپکینس بڵاویکردەوە، مردن بە کۆرۆنا لە ئەمەریکا 250 هەزار کەسی تێپەڕاند.

ئەمەریکا خاوەن زۆرترین حاڵەتی مردنە بەهۆی کۆرۆنا، لە دوای ئەویش هەریەک لە وڵاتانی بەرازیل و هیندستان دێن.

بەشێک لە خەڵکی ئەمەریکا، هۆکاری زۆری رێژەی مردن بە کۆرۆنا لە ئەمەریکا بۆ سیاسەتی هەڵەی دۆناڵد ترەمپ دەگێڕنەوە کە لە مەترسییەکانی کۆرۆنای کەمکردەوە.

 لە ئێستادا، هیوای خەڵکی ئەمەریکا بۆ کۆتاییهاتنی کۆرۆنا، بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنایە لە چەند کۆمپانیایەکی وڵاتەکە، ئەگەری زۆرە لە کۆتایی ئەمساڵ دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

AFP