له چوار ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كه ده‌كرێت
كێشه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه هاتووه‌ته پێش
K24 – مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
كۆمپانیای فایزه‌ر- پی ئێف ئی، ده‌ستیكرد به رێكخستنی پرۆگرامی دابه‌شكردنی ئه‌زموونی ڤاكسینی كۆڤید-19 له چوار ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا. له كاتێكدا كۆمپانیای ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵده‌دات چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكات كه رووبه‌ڕووی دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كه ده‌بێته‌وه كه پێویستی به هه‌ڵگرتنی شوێنێكی زۆر سارد هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێكی فۆكس نیوز، ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر كاریگه‌ری سه‌ركه‌وتنی 90% به‌ره‌و ژووری به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌ویش دوای پشتبه‌ستن به‌و داتا سه‌ره‌تاییانه‌ی چنگ كۆمپانیاكه كه‌وتوون. له‌هه‌مانكاتدا رۆژنامه‌ی هێڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ 18ی تشرینی دووه‌م كه ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای مۆدێرنه به رێژه‌ی 95.5% سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا كێشه‌یه بۆ كۆمپانیای فایزه‌ر ئه‌وه‌یه كه ڤاكسینه‌كه پێویسته له پله‌ی گه‌رمی -70 سیلیزی (-94)ی فه‌هره‌نهایتی هه‌ڵگیرێت كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركه‌كه‌ی قورس كردووه، به‌ڵام فۆكس نیوز ئاشكرای كردووه كه مۆدێرنا له‌م رووه‌وه هیچ لێدوانێك نادات.
كۆمپانیای فایزه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه رۆیته‌رز رۆژی 17ی تشرینی دووه‌م بڵاویكردۆته‌وه، ئومێده‌وارن كه ئه‌نجامی ئه‌زموونه‌كانیان بگاته هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی دیكه و ئاماده‌ییشیان تێدایه ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن چاره‌سه‌ری بكه‌ن. ده‌شڵێت: "ئه‌وان هه‌ریه‌ك له (دوورگه‌ی رود و تێكساس و نیو مه‌كسیكۆ و تێنیسی)یان هه‌ڵبژاردووه بۆ پرۆگرامه‌كه‌یان ئه‌ویش دوای به هه‌ندوه‌رگرتنی جیاوازی له قه‌باره‌ی دانیشتووان و جۆری ژیان و ژێرخانی ئابووری و به‌ده‌ستگه‌یشتنی ڤاكسینه‌كه بۆ هه‌موو نیشته‌جێیه‌كی ئه‌و شوێنانه به‌سه‌ركه‌وتووی له شارنشینه‌وه بۆ گوندنشین".
فایزه‌ر پێیوایه ئه‌و چوار ویلایه‌ته‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان پێده‌گات پێش ویلایه‌ته‌كانی تر له‌به‌رئه‌وه نییه ئه‌وان نزیكترن لێیانه‌وه، به‌ڵام هیچ هۆكارێكی دیكه‌یان له‌و باره‌وه ئاشكرا بكات.
كۆمپانیاكه پێشبینی ده‌كات كه داتاكانی سه‌لامه‌تی تێر‌و ته‌واون له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه و ئاستێكی فراوانی وه‌رگرتووه له هه‌فته‌ی سێیه‌می نۆڤێمبه‌ردا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی هێڵ ئاشكرای كردووه كه ئیداره‌ی تره‌مپ گرێبه‌ستی كردووه له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیا كه هه‌ریه‌كه‌یان 100 ملیۆن ژه‌می ڤاكسینه‌كه بۆ هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی ئاماده‌بكه‌ن.
كۆمپانیای مۆدێرنا 955 ملیۆن دۆلاری له حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی وه‌رگرتووه بۆ كاره‌كان و گه‌شه‌پێدانی ڤاكسینه‌كه به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه كۆمپانیای فایزه‌ر هیچ پاره‌یه‌كی وه‌رنه‌گرتووه.
به‌پێی داتاكان كۆمپانیای مۆدێرنا 1 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه بۆ فرۆشتنی ژه‌می ڤاكسینه‌كه.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت كه ڤاكسینه‌كه سه‌ره‌تا له مانگی داهاتوو له‌و چوار ویلایه‌ته بدرێت له كارمه‌ندانی چاودێری ته‌ندروستی و ئه‌وانه‌ی له بواری ته‌ندروستی كارده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی پێشبینی ده‌كه‌ن ساڵی 2021 ته‌واوی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا سوود له ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن.