كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ: له سه‌دا 40ی خه‌ڵكی به‌سره هه‌ژارن
ده‌وڵه‌مه‌ندترین پارێزگای عێراقه
K24 – هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له پارێزگای به‌سره، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، رێژه‌ی هه‌ژاری له سنووری پارێزگای به‌سره گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا 40.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسینگه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ره‌وشی خراپی ئابووری، زیادبوونی به‌رده‌وامی رێژه‌ی هه‌ژاری، تا ئه‌وه‌ی بگاته رێژه‌ی %40 شاری به‌سره‌ی دووچاری چه‌ندین لێكه‌وته‌ی كوشنده كردووه و هه‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌وه، تا ده‌گات به هه‌ڵكشانی بێكاری و كه‌مبوونی وه‌چه‌خستنه‌وه.
نووسینگه‌كه داوای له حكومه‌تی عێراق كردووه، رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی به‌سره و ره‌خساندنی هه‌لیكار بۆ گه‌نجان و ده‌رچووانی زانكۆ و خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی ته‌رخانكرابوو بۆ گرێبه‌سته‌كانی شاره‌كه.
هه‌روه‌ها داوای له حكومه‌تی خۆجێی به‌سره كردووه، پابه‌ندی ئه‌و پابه‌ندییانه بێت كه گرێبه‌سته‌كان ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی و ئه‌و بڕیارانه‌ش جێبه‌جێ بكات، كه رۆژانه ده‌ریكردوون.
به‌سره، له‌و په‌ڕی باشووری عێراق، یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین پارێزگاكانی عێراق و زۆرینه‌ی ره‌های بودجه‌ی ئیتیحادی عێراق له رێی فرۆشتنی نه‌وتی ئه‌و پارێزگایه دابین ده‌كرێت.
پێشتر به هۆی خراپی ره‌وشی ئابووری و دارایی و خزمه‌تگوزاری ئه‌و پارێزگایه‌وه، ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه سیاسی و یاساییه‌كان و چالاكوانانی شاره‌كه، هه‌وڵیان دا، پارێزگاكه‌یان بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام له لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه ئه‌و داواكارییه ره‌تكرایه‌وه.