به‌رتیل وه‌رگرتن لە فەرمانگەکانی فەلوجە بووەتە دیاردە

لە شارۆچکەی فەلوجەی پارێزگای ئەنبار، گێچەڵکردن بە هاووڵاتیان و بەرتیل خۆری بەشێوەیەکی بەربڵاو لەناو فەرمانگەی باجی شارۆچکەکە هەیە.

هاووڵاتیانی فەلوجە دەڵێن؛ فەرمانبەرانی دەوڵەت لە فەرمانگەی باج بە ئاشکرا گێچەڵ دەکەن و داوای بەرتیل دەکەن، بەپێچەوانەوە کارەکەت بۆ ناکەن. داوادەکەن دەستەی دەستپاکی بێتەسەرهێل و بەچاوی خۆی ئەو گەندەڵی و بەرتیل خۆریە ببینن.

هاووڵاتییەکی فەلوجە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند؛ دەمێکە بەدەست فەرمانگەی باجەوە گیرمان خواردووە، بەبێ هۆکار پارە لەخەڵک وەردەگرن، هەندێک فێربوون بەرتیل لە هاووڵاتیان وەردگرن، بەپێچەوانەوە کارەکەی بۆ ناکەن و رێگەنادەن ئیشەکەی بڕوات.

هاووڵاتییەکی دیکە دەڵێت: داوا لە دەستەی دەستپاکی دەکەین بێتە سەرهێڵ، پارە کێشانەوە لە خەڵک لە فەرمانگەی باجی فەلوجە باوە، داوا لە بەرپرسان دەکەین کارێک بکەن و بێدەنگ نەبن لێی، چونکە ئەم فەرمانگەیە بە ئاشکرا گەندەڵی تێدا دەکرێت و تا شتێک پارە نەدەی کارەکەت ڕاستەڕی نابێت.

ڕیشسپی و کەسایەتییەکانی پارێزگای ئەنبار داوا لە حکوومەتی فیدراڵی دەکەن دەستوەردانی بەپەلە بکەن،چونکە ئەو دۆخەی لە فەرمانگەکان هەیە کاردانەوەی نەرێنی لەسەر متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوەکان دروستدەکات، بانگهێشتی دەستەی دەستپاکی دەکەن بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو کەسانە دابنێت کە بە ئاشکرا گەندەڵی دەکەن، لەناویشیاندا بەشێک لە فەرمانبەرانی دەوڵەت.

نەمیر موستەفا، چاودێر ئاماژەی بەوەدا، دەمانەوێت دەستەی دەستپاکی لە هەموو فەرمانگەکانی ئەنبار بن، چونکە کێشەی زۆریان تێدایە، دەمانەوێت بێن و بەچاوی خۆیان گێچەڵکردن بە خەڵک ببینن.

لەکاتێکدا سکاڵای هاووڵاتیان بەردەوام لە زیادبووندایە، خەڵکی ئەنبار داوای هەنگاوی کردەیی دەکەن لەپێناو پێشەکشکردنی خزمەتگوزاری دوور لە گەندەڵی و بەرتیل خۆری

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment