ئەمساڵ عێراق زیاتر لە هەشت تۆن زێڕی کڕیوە
ئەنجوومەنی زێڕی جیهانی ڕایگەیاند، عێراق لە ساڵی 2025دا، زیاتر لە هەشت تۆن زێڕی کڕیوە، هەروەها یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 170 تۆن.
ئەمڕۆچوارشەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، ئەنجوومەنی زێڕی جیهانی دوایین ئاماری خۆی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، عێراق تا مانگی ئابی 2025، 8.2 تۆن زێڕی کڕیوە، بەمەش یەدەگی زێڕی ئەو وڵاتە بۆ 170.9 تۆن بەرزبووەتەوە.
ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا یەک تۆن زێڕی کڕیوە، هەروەها لە مانگی حوزەیران 1.6 تۆن، لە مانگی تەممووزدا 3.1 تۆن و لە مانگی ئابدا 2.5 تۆن زێڕی کڕیوە.
ئەنجوومەنی زێڕی جیهانی ئاشکراشی کردووە، عێراق لە دوای سعوودیە و لوبنان و جەزائیر، چوارەم وڵاتی عەرەبیە لە یەدەگی زێڕدا.
