مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە
چوارشەممە، 03ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، لەگەڵ مایکل ڕیگهس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە.
مایکل ڕیگهس, ڕۆژی سێشەممە، 02ـی کانوونی یەکەم گەیشتە بەغدا و بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەش گەیشتە هەولێر. تا ئێستا ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.
ئامانجی سەرەکیی جێگرەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان، کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی وڵاتەکەیەتی لە هەولێری پایتەخت، کە گەورەترینە لەسەر ئاستی جیهان.
