ترەمپ خەڵاتی ئاشتیی فیفای بۆ ساڵی 2025 پێ بەخشرا
سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان (FIFA بەهۆی پابەندبوونی بۆ برەودان بە ئاشتی و یەکڕیزی لە جیهاندا میدالیای"ئاشتیی فیفا"ی بەخشییە سەرۆکی ئەمەریکا.
ڕۆژی هەینی 5ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە مەراسیمی تریروپشکی مۆندیالی 2026ـی ئەمەریکا کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە بەشداریی تێیدا کرد، لەلایەن جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان (FIFA)، خەڵاتی ئاشتیی فیفای پێ بەخشرا.
لە مەراسیمەکەدا ئینفانتینۆ جامێکی زێڕین و میدالیایەک پێشکەش بە ترەمپ دەکات و دەڵێت: "ئەمە خەڵاتی ئاشتیی تۆیە، هەروەها میدالیایەکی جوانە کە دەتوانیت لە هەر شوێنێک کە دەچیت لە ملی بکەیت".
سەرۆکی فیفا لە کاتی خوێندنەوەی بڕوانامەی خەڵاتەکەدا ڕایگەیاند، ئەم خەڵاتە بەهۆی پابەندبوونی نەگۆڕی ترەمپ بۆ برەودان بە ئاشتی و یەکڕیزی لە جیهاندا لە ڕێگەی سەرکردایەتی و کردارە دیارەکانییەوە پێشکەش کراوە.
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە گوتی: ئەمە بەڕاستی یەکێکە لە گەورەترین شانازییەکانی ژیانم. ئێمە ملیۆنان ژیانمان ڕزگار کردووە.
ترەمپ لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە دۆخی ئەمەریکا کرد و گوتی: جیهان ئێستا شوێنێکی ئارامترە. ساڵێک لەمەوبەر ئەمەریکا دۆخی زۆر باش نەبوو، بەڵام ئێستا دەبێت بڵێم باشترین وڵاتە لە جیهاندا و بەو شێوەیەش دەیهێڵینەوە.
