پوتن: ئامادەین ڤاکسینەکەمان بدەینە ئەو وڵاتانەی پێویستیان پێیەتی

"کۆتایی هێنان بە کۆرۆنا کاری هاوبەشمانە"

K24- هەولێر:

ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا، لە کۆبوونەوەی لووتکەیی جی 20 رایگەیاند، هەر وڵاتێک پێویستی بە ڤاکسینی کۆرۆنای ئێمە بێت، ئامادەین پێی بدەین.

راشیگەیاند، رووسیا ئێستا خەریکی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دووەم و سێیەمی دژە کۆرۆنایە.

سەرۆکی رووسیا لە درێژەی قسەکانی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەدا، کۆتایی هێنان بە کۆرۆنا و بەرهەمهێنانی ڤاکسین، کاری هاوبەشی هەموومانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نیازی هەیە، کۆتایی ئەمساڵ دەست بە بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا بکات و سەرکەوتنی لەو بوارەدا راگەیاندووە.

رووسیا یەکەم وڵات بوو کە بە فەرمی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند.

Reuters