زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە چوارتا بووە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە کە زۆرترین بڕی باران لە چوارتا بووە.
زۆرترین ڕێژەی باران لەم ناوچانە باریووە.
چوارتا 201
یاخ سەمەر 154.2
چەمچەماڵ 127.1
قەرەداغ 103.6
قڕگە 107.6
تەکیە 173.5
سەنگاو 144
ئاماژەی بەوەشداوە، ئاسمانی ناوچەکەمان بە گوێرەی وێنەی مانگی دەستکرد لە ئێستادا ئاسمان بە گشتی هەورە و شەپۆڵی باران بارین لاواز بووە لەسەر ناوچەکەمان.
بڕی بارانی 24 کاتژمێری ڕابردووی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.

