بایدن: چیدی هاوپەیمانەکانمان رەت ناکەینەوە

"ئەمەریکا گەڕایەوە"

K24-هەولێر:

جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە دوای دەستپێکردنی گواستنەوەی دەسەڵاتی سە‌رۆكایە‌تی لە ترەمپەوە رایگەیاند، ئەمەریکا گەڕایەوە.

بایدن لە مەراسیمێکدا لە ویلایەتی دێلاوێر گووتی، ئەمەریکا گەڕایەوە و ئامادەیە پێشەوایی جیهان بکات.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، وەک بەشێک لە سیاسەتی دەرەوەی، لە بەشێک لە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان کشایەوە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوروپا و هەندێک وڵاتی هاوپەیمانی ئەمەریکا، بەرەو خراپی برد.

بایدن، ئەنتۆنی بلینکنی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەستنیشانکردووە و لەوبارەشەوە دەڵێت، ئەو بیرکردنەوەی کۆنن و نەریتەکانی نەگۆڕ.

لەبارەی پەیوەندییەکانی دەرەوەش دەڵێت، جارێکی دیکە وەک سەرکردەی مێزی گفتوگۆکان دادەنیشن، ئامادەین رووبەڕووی نەیارانمان ببینەوە و هاوپەیمانەکانمان رەت ناکەینەوە، ئامادەین لە پێناو بەهاکانمان بوەستینەوە.

لای خۆیەوە مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، دەستیان بە گواستنەوەی دەسەڵات لە وەزارەتی دەرەوە کردووە.

Reuters