فوئاد حوسێن و هاوتا رووسییه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیدار به رووسیا و عێراقه‌وه تاوتوی كرد
به‌رده‌وامیدان به مه‌شقدانی هێزه عێراقییه‌كان لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه بوو
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا رووسییه‌كه‌ی له مۆسكۆ، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها سوپاسی رۆڵی رووسیاشی له شه‌ڕی دژی "داعش" كرد.
به پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دره‌ره‌وه‌ی عێراق، "به‌مه‌به‌ستی گرنگیدان به به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، هه‌ردوولا له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و مۆسكۆ له‌زۆربه‌ی بواره‌كاندا كۆك بوون، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندی ستراتیژی، سیاسی، ئابووری و بازرگانی".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیكرده‌وه، موكوڕبوونی وڵاته‌كه‌ی، په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوانی هه‌ردوو وڵاتی به‌یه‌كه‌وه هێشتوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، داوای په‌یوه‌ندییه‌كی نوێی رۆشن بۆ هاوكاریكردنی نێوانیان ده‌كات.
فوئاد حوسێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و رووسیا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ده‌ستكه‌وتیش له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه هه‌بووه، كه پێكهاتووه له كاراكردنی 14 به‌ندی لێكتێگه‌یشتن بۆ بواره‌كانی خوێندن و په‌روه‌رده، ته‌ندرووستی، نه‌وت و گواستنه‌وه، كه بڕیاره له ساڵی داهاتوو (2021) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی هاوبه‌شی هاوكاریی ئابووری و ته‌كنیكیدا واژۆی له‌سه‌ر بكرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رۆڵی رووسیای له شه‌ڕی دژ به رێكخراوی داعش به‌رزنرخاند، جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی رووسیا له راهێنانپێكردن و مه‌شقدانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق و ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری كرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكی گرووپه تیرۆریستییه‌كان.
سه‌رچاوه: RT