ئێران و ئوستراڵیا دیل بە دیل دەکەن
چوار زیندانی ئازاد کران
K24- هەولێر:
ئوستراڵیا و ئێران، زیندانیانی یەکتر بە رێککەوتنێکی پێشوەختە ئازاد دەکەن.
موور گێڵبێرت، شارەزای سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی مێلبۆرن لە ئوستراڵیا لە مانگی نۆی ساڵی 2018 لە ئێران بە تۆمەتی سیخوڕیکردن زیندانی کرا و ماوەی 10 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران دەڵێت، ئەو ئێرانیانەی حکومەتی ئوستراڵیا ئازادی کردوون، دوو بازرگان و هاووڵاتییەکی مەدەنین کە بێ هیچ بنەمایەک زیندانی کراون.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەو سێ ئێرانییە بە تۆمەتی کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران کە لە لایەن ئەمەریکاوە سەپێنراون، دەستگیر کراون.
بەرپرسانی ئێران، بە وتنەوەی دروشمی ئاینی لە فڕۆکەخانە پێشوازیان لە ئێرانییەکان کرد و ئاڵای ئێرانیان پێبەخشین.