ئەڵمانیا دژی ئەنجامدانی ئاهەنگەکانی کریسمس و سەری ساڵ بڕیاریدا
پێچەوانەی پێشبینییەکان
K24- هەولێر:
ئەنگێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، تا سەرەتای مانگی یەکی داهاتوو، رێکارەکانی کۆرۆنا وەکو خۆی بەردەوام دەبن، مەگەر تۆمارکردنی حاڵەتی نوێ زۆر کەمببێتەوە.
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکانی 16 هەرێمەکەی ئەڵمانیا، مێرکڵ گووتی، کۆبوونەوەی جەماوەریی و کردنەوەی چێشتخانەکان و سەردانی شوێنە کولتوورییەکان قەدەغەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەو دۆخەی ئێستا ئەڵمانیا تێیدایە، ناتوانین رێکارەکان هەڵبگرین، مەگەر حاڵەتی نوێ کەمببنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەریتانیا و فەرەنسا بڕیاریانداوە، بۆ جەژنەکانی سەری ساڵ و کریسمس، رێکارەکان بگۆڕن و ئاسانکاریی بۆ هاووڵاتیان بکەن.
نزیکەی یەک ملیۆن حاڵەتی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا تۆمارکراون و 15 هەزار و 288 کەسیش بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
AFP