سعودیه له رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان دادگایی چالاكوانێك ده‌كات
به‌تۆمه‌تی تانه‌دان له شوفێریكردنی ئافره‌تان چالاكوانێك ده‌ستگیر كراوه

K24 - هه‌ولێر:
لینا، خوشكی چالاكوانی سعودی، "لۆجین هه‌زلول"، دوێنی دووشممه (25ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020)، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، رایگه‌یاند، چۆن ده‌كرێت دادگا دوای ساڵێك و 8 مانگ پسپۆڕی بۆ كه‌یسه‌كه نه‌بێت؟.
لينا, له تویتێكیدا گوتی: دادگا رایگه‌یاندووه، ئه‌وان پسپۆڕ نین بۆ ئه‌و كه‌یسه، دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك و 8 مانگه "لۆجین"یان له‌گه‌ڵ 3 چالاكوانی دیكه‌ی ئافره‌تدا ده‌ستگیر كردووه.
لینا له تویته‌كه‌یدا گوتیشی: "ناكرێ له‌مه‌ودوا كه‌س هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێندرێت، ئه‌مه پێناسه‌ی دادگای دادپه‌روه‌ر و سه‌ربه‌خۆی سعودیه‌یه، له‌ژێر چه‌تری سه‌ركردایه‌تی محه‌مه‌د بن سه‌لمان".
لینا، له درێژه‌ی لێداوانه‌كه‌یدا گوتیشی: كه‌یسی خوشكه‌كه‌م "لۆجین هه‌زلول" بۆ دادگای تاوانی تایبه‌ت كه كه‌یسی تیرۆر ده‌گرێته‌وه، ناردراوه، له‌داهاتووشدا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
"لۆجین هه‌زلول" چالاكوان و داكۆكیكاری مافه‌كانی ئافره‌تانه، له ساڵی 2018ه‌وه، به‌تۆمه‌تی تانه‌دان له بڕیاری هه‌ڵگرتنی مافی شوفێریكردنی ئافرتان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانی بیانی و به‌شداریكردنی له خولێكی "تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زانیاری دیجیتاڵی"، ده‌ستگیر كراوه.