تەندروستی جیهانی لەبارەی کۆرۆنا هۆشداریی دەداتە چەند وڵاتێک

تەنها رێگای سەرکەوتن دەخاتەڕوو

K24-  هەولێر:

ماریا ڤانکێرخۆڤ، سەرۆکی بەشی تەکنیکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، هۆشداریی دایە ئەو وڵاتانەی بەهۆی کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا رێکارەکانی کۆرۆنا جێبەجێ ناکەن.

ماریا رایگەیاند، نامانەوێت لە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ قەدەغەیەکی دیکەی هاتووچۆ بڕۆین، بە جێبەجێکردنی رێکارەکان دەکرێت حاڵەتەکانی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەیان وڵات هەن بەهۆی پابەندبوون بە رێکارەکان، تەواو پەتای کۆرۆنایان کۆنتڕۆڵکردووە، بەڵام دەبێت ئەو رێکارانە هەر بەردەوام بن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی توێژینەوەیەک، ئەگەر لە 70%ـی دانیشتوانی هەر وڵاتێک ماسک ببپۆشن، دەتوانن زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بکەن.

Reuters