زێڕ گەورەترین داكەوتنی تۆماركرد
نرخی زێڕ زیاتر دابەزی
K24 - ھەولێر
نرخی زێڕ بە رێژەی 2% بۆ کەمترین ئاستی پێنج مانگی رابردووی دابەزی، بەوەش گرنگترین ئاستی 1800ـی بەرەو خوارەی شکاند، کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە ئەمەریکا.
نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکان بۆ 1781 دۆلار و 96 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی، لە گرێبەستەکانی پێشوهخته بۆ مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بۆ 1779 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەی دابەزی.
بەمەش نرخی ئەو کانزا زەردە بە رێژەی 4.7% دابەزیوە، کە ئەوەش گەورەترین داکەوتنی هەفتانەیە لە دوای مانگی ئادارەوە.
دەربارەی کانزاکانی دیکەش، زیو بە رێژەی 3.3% بۆ 22 دۆلار 68 سەنت دابەزی، لەسەر ئاستی هەفتانەش 6%ـی نرخەکەی لەدەستداوە.
نرخی زێڕلە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 360000 دیناری عێراقیی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 317000 دیناری عێراقیی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 269000 دیناری عێراقیی