مەسرور بارزانی: لەگەڵ سەرۆکی میسر جەختمان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان کردەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی "خۆشحاڵبووم بە دیدارم لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر بەڕێز عەبدولفەتتاح ئەلسیسی".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە دوو ڕۆژ بە سەردانێکی فەرمی لە قاهیرەیە، ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی کانوونی یەکەمی 2025، دوای دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر، لە ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە بارەی کۆنوونەوەکەیان نووسیویەتی "هاوڕا بووین لەسەر برەودان بە هاوئاهەنگی بۆ پاراستنی ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، جەختمان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر کردەوە، بەتایبەتی لە وەبەرهێنان و بازرگانیدا."
خۆشحاڵبووم بە دیدرام لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر بەڕێز عەبدولفەتتاح ئەلسیسی. هاوڕا بووین لەسەر برەودان بە هاوئاهەنگی بۆ پاراستنی ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani)ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 12/20 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر و لەلای ئەحمەد فوئاد هنو وەزیری ڕۆشنبیریی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی میسری پێشوازی لێکرا.
جەختمان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر کردەوە، بەتایبەتی لە وەبەرهێنان و بازرگانیدا.
ئێوارەی دوێنێ شەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر و لەلای ئەحمەد فوئاد هنو وەزیری ڕۆشنبیریی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی میسری پێشوازی لێکرا.
