سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە
هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت
K24- هەولێر:
نووسینگەی راگەیاندنی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، بایدن لە کاتی یاریکردن لەگەڵ سەگەکەی قاچی وەرگەڕاوە و ئازار بە جومگەی پێی کەوتووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، تەندروستی بایدن باشە و مایەی مەترسی نییە و هەموو پشکنینێکی بۆ کراوە.
بایدنی تەمەن 78 ساڵ کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکای لە دۆناڵد ترەمپ بردەوە، خاوەنی دوو سەگە بە ناوەکانی “مەیجەر” و “چامپ”.
بایدن مەیجەری لە خانەیەکی بەخێوکردنی سەگی بێ سەرپەرشت وەرگرتووە و مەیجەر دەبێتە یەکەم سەگی “هەڵگیراوە” کە دەچێتە کۆشکی سپی.