ئه‌ردۆغان: توركیا له هه‌وڵه‌كانی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین به‌رده‌وام ده‌بێت
"ده‌بێت پایته‌خته‌كه‌ی "قودس" ی رۆژهه‌ڵات بێت"
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، توركیا له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت به ئامانجی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری فه‌له‌ستین، كه پایته‌خته‌كه‌ی "قودس"ی رۆژهه‌ڵات بێت.
له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی به‌شداربووانی كردنه‌وه‌ی بینایه‌ی نوێی رابیته‌ی "په‌رله‌مانتاران له‌پێناو قودس" له ئیستانبوڵ كردووه، ئه‌ردۆغان دووپاتیكرده‌وه، "له هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا هه‌وڵ بۆ به‌رگریكردن له دۆزی "قودس" ده‌ده‌ین و به هه‌موو توانایه‌كمان كار بۆ كۆتاییهێنان به سیاسه‌تی "داگیركاری و سته‌م و كۆمه‌ڵكوژی له دژی برا فهلهستینییهكانمان ده‌كه‌ین".
سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتیشی: "له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی سنووری ساڵی 1967 و له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتیی عه‌ره‌بی، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی یه‌كگرتووی فه‌له‌ستین، كه پایته‌خته‌كه‌ی "قودس"ی رۆژهه‌ڵات بێت، دابمه‌زرێنین".
شه‌وی رابردووش ئه‌ردۆغان له كاتی به‌شداریكردنی له 23ـیه‌مین كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی ئیسلامی ئه‌مه‌ریكادا له رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته توركه‌كان به‌رگری له مافه‌كانی "قودس" بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به گیانیشیان بێت".
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌ردۆغان له‌كاتێكدان، كه وڵاتانی ئه‌وروپا ره‌فتاره‌كانی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، سووریا، پرسی هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ له نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان به ده‌ستدرێژی و داگیركاری بۆ سه‌ر سنووری وشكانی و ئاوییه‌كانی یۆنان، قوبرس، سووریا و ئه‌رمینیا ناوده‌به‌ن.
H.B