شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پلەکانی گەرما دادەبەزن
شارەزایەکی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات، لە 27ـی مانگەوە شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی کانوونی یەکەمی 2025، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و تاوەکوو چەند ڕۆژێک بەردەوامی دەبێت.
محەممەد کەمال گوتیشی: لە 27ـی ئەم مانگەوە شەپۆلەکە دەستپێدەکات، تاکوەکوو 2ـی کانوونی دووەمی 2026 بەردەوامی دەبیت، باران بارین لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، هەروەها هەوایەکی سارد ڕوو لە ناوچە دەکات و پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، لە شەوی سەری ساڵ کەشوهەوا ناسەقامگیرە و ئەگەری بەفر و باران هەیە.
