ژمارەیەک پارچە زەویی نوێ بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێن
ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی ناوی سوودمه‌ندبووانی پێشمه‌رگه بۆ وه‌رگرتنی پارچە زه‌وی ئاشکرا دەکرێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستووەتە ڕوو، ئه‌مڕۆ چوارشەممە، 24ی کانوونی یه‌که‌می 2025، ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی ناوی سوودمه‌ندبووانی پێشمه‌رگه بۆ وه‌رگرتنی پارچە زه‌وی له هه‌ولێر – سه‌نته‌ری شار ئاشکرا ده‌کرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ناو و لیستی ئەو پێشمەرگانەی کە ئەم جارە سودمەند دەبن بە هەمان شێوەی ڕابردوو، ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێتەوە، دواتر، ناوەکان لە ڕێگەی لیژنەی وەرگرتنی زەوییەوە بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێنەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونیشی کردووەتەوە، ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌کان ده‌توانن سه‌ردانی یه‌که‌کانی خۆیان بکه‌ن بۆ زانینی ورده‌کاری زیاتر.
پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی زه‌وی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا له هه‌رێمی کوردستان، به‌شێکه له هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌ت بۆ پاداشتکردنی قوربانی و ماندووبوونی هێزی پێشمه‌رگه. ئه‌م پرۆسه‌یه ماوه‌یه‌کی زۆره ده‌ستیپێکردووه و به‌رده‌وام گەڕی جیاوازی زەوی دابه‌ش ده‌کرێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، کار بۆ دابینکردنی ماف و ئیمتیازاتی شایسته بۆ پێشمه‌رگه ده‌کات، وه‌ک دابینکردنی زه‌وی و یه‌که‌ی نیشتەجێبوون.
ڕۆژی 27ی ئاداری 2024، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاووڵاتییانی کوردستاندا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی 200 مەتر زەوی بوو بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان.
