ئەمساڵ بە درێژایی زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر هێلکاریی هاتوچۆ کراوە
ئەندازیار دیلان عەبدوڵڵا عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی ئەندازەی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بایەخێکی زۆر بە سێکتەری هاتوچۆ دراوە، بە تایبەت لە ڕێکخستنەوەی سیستەم و پاراستی سەلامەتی شوفێران و هاووڵاتیانی پیادە.
دیلان عەبدوڵڵا دەڵێت: بە درێژایی ئەمساڵ، لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، به پاڵپشتی وهزارهتی ناوخۆ، بەدەستی کاری ناوخۆیی و کارمەند و ئەندازیارانی بەشەکانی ئەندازەی هاتوچۆی شار و ئیدارە سەربەخۆکان، بە درێژایی نزیكهی 1085 كیلۆمەتر هێلکاریی بۆ شهقامهكانی ناوشار و ڕێگەكانی دهرهوهی شارەکان کراوە، به تایبهت ڕێگە گهشتیارییهكان.
هەر ئەمساڵ، بۆ پاراستنی سەلامەتی قوتابیان و هاووڵاتیانی پیادەڕۆ، نزیكهی350 شوێنی پهڕینهوهی دروستكراوه، هەروەها نزیکەی 7000 هێمای نوێ و چاککردنەوە بۆ هێما کۆنەکان کراوە.
ئەندازیار دیلان عەبدوڵڵا سهبارهت به پلانی ساڵی نوێی 2026 گوتی: دوای مانگی سێ لەگەڵ گونجاوی کەشوهەوا تیمهكان بۆ هێلكاریی شەقام و ڕێگەکان دەستبەکار دەبنەوە، زیاتر گرنگی به ڕێگەكانی دهرهوه دهدرێت به تایبهت ئهو ڕێگەیانهی رووناكیان نییه، ئەمەش لە پێناو كهم كردنهوهی ڕووداوەکانی هاتوچۆ.
