لە سۆران مەڵبەندی پێکەوەژیان، دەنگی بانگ و زەنگی کەنیسە تێیدا یەکدەگرن
لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێکەوەژیانی ئاینی ڕیشەیەکی قوڵی هەیە، موسڵمانان و کرستیانان هاوبەشن لەژیانکردن، لەخۆشی نەخۆشەکانی یەکتر بەشدارن.
ئەم بنەما فیكریە بەڕادەیەك چەسپاوە، بووە بە بەشێك لە فەرهەنگ و كولتووری خەڵكی دەڤەرەكە، لە ژێر كاریگەری ئەم پەروەردە فیكریەدا گیانی برایەتی و یەكتر قبووڵكردن و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان پێكهاتە ئایینییەكانی دەڤەرەكەدا دروستبووە.
ئەدوەر جەبەلی، کریستیان بە کوردستان24ـی ڕاگەریاند؛ پەیوەندی ئێمە لەگەڵ گوندی هاودیان لە سنووری خۆی تێپەڕیوە لە خۆشی و ناخۆشی لە هەموو بۆنەیەک ئێمە پێکەوەین، واتا هیچ جیاوازییەک لەنێوان ئێمە نەبووە. لەسەردانی کردن و لە ناخۆشییەکان هەموو بەیەکەوە دەکەین و دابەشبووە لە نێوانمان ئەوان سەردانی ئحێمە دەکەن و ئێمەس سەردانی ئەوان دەکەین، جا لە بۆنەکەنادا بێت یاخود لە پرسەکاندا بێت.
لێرە بەهۆی لەیەکتر نزیکی مزگەوت و کەنیسە، دەنگی بانگی موسوڵمانان و زەنگی کەنیسە تیکەڵ بەیەکتر دەبن، تەنانەت بەشێکی کریستیانەکان جلی کوردی و جامانەش دەپۆشن، ئەوەی دەبیندرێ هاوبەشیەکی ڕاستەقینەیە.
محەمەد خدر، دانیشتووی ھاودیان- موسڵمان دەڵێت: لێرە موسڵمان و مەسیحییەکان لە هەمووشتێک بەیەکەوە بوون، بەشداری هەموو خۆشییەک و ناخۆشییەکی یەکیان کردووە جا پرسە بێت یاخود ئاهەنگ، تاکە شت کە لێرە بەدی دەکرێت، ژن و ژنخوازییە، بەس ئەوە نەکراوە لەنێوانمان ئەگەرنا بۆ هەموو شتێک بەشدارییان و بەشدارن لەگەڵمان.
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێکەوە ژیانی ئاینی ڕیشەیەکی دێرینی هەیە و تەنانەت زۆر شوێن ناوەکەیان مۆرکێکی کریستیانی بەسەردا زاڵە، وەک هاودیان کە بە هاو ئاینی شرۆڤە دەکرێت.
لێرە لەڕێگەی هەڵسوکەوتو پۆشاک و ئاخاوتنەوە ئاینزاکان لێکجیاناکرێنەوە، تەنها جیاوازی نێوانیان ڕێگەی مزگەوت و کەنیسەیە.
