پێشمەرگە لە داوودە تەقە لە درۆنێکی نەناسراو دەکات

لە ناوچەی داوودەی سنووری گەرمیان، درونێکی نەناسراو بەسەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە سووڕاوەتەوە و ئەوانیش تەقەیان لێکردووە.

فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە، کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە بە هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کاتژمیر 9ی ئەمشە لە ناوچەی داوودەی سنووری شارەدێی زنان لە گەرمیان، درۆنێکی نەناسراو بەسەر سەنگەری هێزەکانی یەکەی 70 سووڕاوەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی لەلایەن پێشمەرگەکانەوە تەقەی لێکراوە، دۆرنەکە دوور کەوتووتەوە و ون بووە.

ئەو سەنگەرانەی پێشمەرگە لە ناوچەی داودە، دەکەونە کۆتا خاڵی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و بەرانبەریان هێزەکانی سوپای عێراقە، بەڵام بۆشایی ئەمنی لە نێوانیاندا هەیە، پێشتر چەکدارانی داعش لە ناوچەکە بەربڵاو بوون.

فەرماندەکەی هێزی پێشمەرگە ئاماژەیداوە، شوێنی هەڵدان و هاتنی درۆنە نادیار و ناشزانن دوای ئەوەی تەقەیان لێکردووە بۆ کوێ ڕۆیشتووە.

 
 
 

 

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل