دەروازەی ئیبراهیم خەلیل شۆفێرانی بارهەڵگر و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە
دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ئاماژە بەوە دەکات، دوای ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی هاتوچۆی بارهەڵگر و گەشتیاران لە دیوی سنووری تورکیا وەستابوو، بەڵام ئێستا هاتوچۆکردن ئاسایی بووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ـی کانوونی یەکەمی 2025، دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند: هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی ڕەوشی کەشو هەوا و بارینی بەفر لە ناوچەکانی سنووری تورکیا، بەشێک لە شەقام و ڕێگەکان گیرابوون و چوونی ئۆتۆمبێلی گەشتیاری و بارهەڵگرەکان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەروازەی (پێشخابوور) لە تورکیا وەستابوو، بەڵام کەمێک پێش ئێستا دەروازەکەی بڵاویکردووە، ئێستا هاتوچۆکردن ئاسای بووەتەوە
کاتژمێرێک پێش ئێستا، دەروازەکەی بڵاویکردەوە، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر، هاتوچۆی شۆفێرانی بارهەڵگر و گەشتیاران بەشێوەیەکی کاتی وەستاوە.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هاتوچۆی گەشتیاران و بارهەڵگرەکان بوەستێ.
